بۆ پەیوەندیکردن بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە

14. تشرینی یه‌كه‌م 2009 له‌لایه‌ن goran2009

goran-fin

کۆبوونەوەی ناوخۆیی گۆڕانخوازان ژمارە ١

12. تشرینی یه‌كه‌م 2009 له‌لایه‌ن goran2009

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٠٩.١٠.١٢ لەشاری هێلسنکی بەئامادەبوونی ١٥ کەس لەگۆڕانخوازان لەشارەکانی تامپێرێ و لاهتی کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی خۆرێکخستن و دابەشکردنی کارەکان و دەستنیشانکردنی لیژنەکان سازکرا.. بەهۆی گفتوگۆ زۆر لەسەر کۆبوونەوە گشتییەکەی ڕۆژی ٢٠٠٩.١٠.٤ ی شاری هێلسنکی، نەتوانرا بەئەنجام بگات، بۆیە بەبڕیاری هەموو، لەهەفتەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەی دی دەبەسترێت، تا بەسەرئەنجامێکی دڵخواز بگەن.

listi_gorran_ko1_121009

بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی جەماوەری ساز کرد

4. تشرینی یه‌كه‌م 2009 له‌لایه‌ن goran2009

دوای بانگەواز و ئامادەکاری و هەوڵێکی زۆر، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.١٠.٤ لە یەکێ لەهۆڵەکانی شاری هێلسنکی، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی باش لە کوردستانیان و کەسایەتی هونەری و کۆمەڵایەتی و  لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان ساز درا. نێو هۆڵەکە بەدوو ئاڵای کوردستان و دروشمی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕازێنرابووە.

IMG_0013

لەڕاستەوە عەباس شوان، سەباح عەباس، مامۆستا جەمالی حاجی محەمەد، سیروان سابیر

دوای بەخێرهاتن و یەک خوڵک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، سروودی گۆڕان درا بەگوێی ئامادەبوواندا. هەڵسووڕاوانی چالاک تیشکیان خستە سەر چۆنییەتی پێکهێنانی کۆبوونەوەکە.

دواتر باسی سەرەکی بۆمیوانی بەڕێز مامۆستا جەمال حاجی محەمەد بوو، لەسەر هەلومەرجی بزووتنەوەی گۆڕان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵی، مەسەلەی خۆ تۆکمەکردنی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات.
لێرەدا سەرخەتی کۆی پەیڤەکانی باسەکەی هاوکات وەڵام بە پرسیاری ئامادەبووان، دەخەینە ڕوو:

دەورو نەخشی پۆزەتیفانەی پشتیوانانی دەرەوەی وڵات بەرز نرخاند… هەوڵی ڕێفۆرم لەنێو خودی یەکێتیدا بێسەمەر بوو… بزووتنەوەی گۆڕان وەک پارتی و یەکێتی نەکرد کە ٤٠ ساڵە لەیەکتر دەکوژن، بۆیە شۆرشی سپیمان لێکردن.. لەگردەکەوە بڕیار لەسەرهیچ شتیک نادرێت… خەباتکردنمان بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی بووە… ئەم سیستەمە لەگەڵ واقعی ناگونجێت بۆیە دەبێت بگۆڕێت… قۆناغی یەکەمان بڕی، شەمەنەفەرەکە کەوتۆتە جووڵان… گەر لە عێراق کورسی باش بەدەست بهێنین ئەوە زلەی کاریگەری دووهەممان لەپارتی و یەکێتی سرەواندووە… بزووتنەوەکە هی هیچ کەس نییە و تاپۆی کەس نییە، هی هەموومانە… لەهەموو هەڵبژاردنەکاندا بەسەربەخۆ بەشدار دەکەین… بەڵام پێکەوە هەموو بەرگری لەبەرژەوەندییەکانی کورددا دەکەین… جەماوەر خۆیان بنکەکانیان لەگیرفانی خۆیان دادەنا… ئێمە دەمانەوێت وڵاتەکەمان وەک ئەورووپا بەڵام بەبەرگی کوردییەوە بێت… ئێستا قۆناغی خۆڕێکخستنە … لەهەر وڵاتێکدا خۆیان سەرپشکن چۆنیان پێباشە وابکەن، چ جۆرە سیستەمێکی ڕیکخستن هەڵدەبژێرن بۆ کارکردنیان…

لەکاتی ئەنفالەکاندا موتەفائیل تر بووم وەک لە ئێستا چوونکە جەماوەر ئەوەندە داخ لەدڵن لە دەسەڵات لەوانەیە بهاتنایەتە سەرم و بمکوژن…  یەکێتی لەسەردەمی خۆیدا موترەقی ترین حیزب بووە بەڵام کە گەیشتوونەتە دەسەڵات دەبینین چی بەسەرهاتووە… نەوشیروان مستەفا کەسێکی خاکییە، وای پێباشە فاسیلەی نێوان جەماوەر و سەرکردایەتی کەم بکرێتەوە، زۆر نزیک بن لەیەکەوە… هۆی دوورەپەرێزی نەوشیروان مستەفا لەکۆبوونەوە جەماوەرییەکانی هەڵبژاردن بۆ ترسان لە ئاژاوەی دەستی ئەنقەست بوو… لەهەولێر ئاسایش لێپرسراویەتی کۆبوونەوەیان هەڵنەدەگرت بۆیە کاک نەوشیروان خۆی لە چوون بۆ ئەم شوێن و ئەو شوێن دەپاراست… ڕێکەوتن لەگەڵ هیچ لایەنێک پێش هەڵبژاردن ناکەین.. ئێمە لەگەڵ لایەنی کوردی نەمان کردووە چۆن لەگەڵ عەرەبەکاندا دەیکەین… لەدوای هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی ٢٥ کورسی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانمان بەر فراوان بووە…

تازە گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی مەحاڵە … ئەگەرکێشەی موڵکداری لە ناو یەکێتیدا بەیاسایی چارەسەر بکرێت و بەسەرئەنجامێکی باش بگات، هەر هەمووی دەدەینە بنەماڵەی شەهیدان و خاوەنەکانیان… ئیمانمان بەهەرێمی سەربەخۆ نییە بۆ کەرکووک، ئەوە یەکێکە لەو دەیەها پروپاگەندانەی کە لەدژی گۆڕان دەکرێت… تا ئێستا نوخبەی بزووتنەوەکە دیاری نەکراوە،  گەر لەوانەدا کەسی گەندەڵ هەبوو ئەوکاتە هەقتانە، بڵێن گۆڕانیش گەندەڵە… بۆ گۆڕان کار دەکەم، بەگۆڕی شەهیدان باش نەیگۆڕن لەهەڵبژاردنی داهاتوودا کار لەدژتان دەکەم…
یاسا و رێساکان و تەنانەت کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پارتی و یەکێتی داگیریان کردووە، بۆیە زۆر ئاساییە بۆ فشار خستنە سەریان ناچار لەزۆر مەسەلەدا پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی عێراقی ببەین…

IMG_0019

جەماوەری ئامادەبووی کۆبوونەوەی ڕۆژی ٤ی ١٠ی ٢٠٠٩ لەهێلسنکی

دوای پشوویەکی کورت، یەک کاتژمێر و نیو تەرخان کرا بۆ گفتووگۆکردن، نزیکی ١٥ تا ١٧ کەس لەژنان  و پیاوان بەوپەڕی سەراحەتەوە پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکان و تەنانەت توانجەکانیشیان خستەڕوو. مامۆستا جەمال و هەڵسووڕاون وەڵامی ڕاشکاوانەیان دایەوە، تیشکیان خستە سەر خاڵە ناڕۆشنەکان.

لەکاتژمێری دواهەمیندا، گۆڕانخوازان، کە لەشارەکانی لاهتی، تورکو، تامپێرێ، ئیماترا و کاریایەوە هاتبوون، درێژەیان بەکۆبوونەوەکانیاندا، لەوماوەیەدا لەلایەن هەڵسووڕاوانەوە بەکورتی تیشک خرایە سەر کار و هەڵسووڕاوانی ڕابردوو، گەشە و گەورەبوونی بزووتنەوەکە، کێشە و گیروگرفتەکان، پێویست بوونی گۆڕانکاری لە هەیکەلی کار و هەڵسووڕاواندا بکرێت و دووبارە کارەکان دابەش بکرێت. گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە لەهەر شارە هەوڵبدرێت، لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە لیژنەی هەڵسووڕاوان پێکبهێنرێت، یەک یان دوو دیاری بکرێت تا لە ئەنجوومەنی گشتی وڵاتەکەدا بەشدار بن، ئیتر لەوێشدا کار دابەشبکرێتەوە.
سەرئەنجام کۆبوونەوەکە لەکەش و هەوایەکی دۆستانە و مۆدێرن و ڕیکوپێکدا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
———
هەمان هەواڵ بەکەمێک زیادکردن، کەموکووڕی  و قرتانەوە لە هەردوو ماڵپەڕی  pukonline و sbeiy دا دابەزیوە.

کۆبوونەوەی گشتی

29. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

بزووتنەوەی گۆڕانی فینلاند، کۆبوونەوەیەکی گشتی بۆ ڕەوەندی کوردی و گۆڕانخوازان بەتایبەتی سازدەکات. ئامانج لەوە، بۆ تیشکخستنە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، پەیام و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەڕێز مامۆستا جەمالی حاجی محەمەد و شاندی یاوەری ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.  هاتن بۆ هەمووانە، بەخێربێن…..

ڕۆژ : یەکشەمە ٢٠٠٩.١٠.٤
کات : ١٣،٠٠  – ١٧،٠٠
شوێن  و ئادرێس: Kurkimäen Korttelitalo

Karpalokuja 7 A

00940  Helsinki

بۆ زانیاری زیاتر:
سەباح عەباس      0409100457      listi.gorran@pp.inet.fi
عەباس شوان      0466850268      abasshiwan@yahoo.com
سیروان سابیر     0407663772
لاڤە عادل           0443819880          lava3388@yahoo.com
ئیبراهیم مەحمود  0466558829       kardoo-1980@hotmail.com
شیروان جەمال   0404490434

کامەران ئەحمەد 0440128870

وەڵامێکی تر بۆ وەڵامەکەی کۆمیتەی فینلاندی ی.ن.ک

29. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

ڕۆژی ٢٠٠٩.٩.٢٩ لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە  pukmedia وەڵامێک بە ناونیشانی (بۆگروپه‌که‌ی گۆڕان له‌ فینلاند، کۆمیته‌ی رێكخستنی ى.ن.ك چه‌واشه‌کاره‌ یان گروپه‌که‌ی گۆڕان!؟) لەسەر ڕوونکردنەوەی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند کە لە ماڵپەڕی سبەی ڕۆژی ٢٧ ی ٩ دا دابەزیبوو، بڵاوکردۆتەوە.

لەدەستپێکدا چەواشەکاری ئێمە وا پیشان دەدەن کە ناوی کاروان فەتاح عەبدولرەحمان؛مان کردووە بە ناوێکی تر. ئەوە نازانن کە ئەوە هەڵەی هونەرییە، هیچی تر! بۆ ڕاستی و دروستی ئەوە با جوان ورد بوونایەتەوە سەردانێکی هەردوو تێکستی ماڵپەڕی کوردستان پۆست و بلۆگی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانی فینلاندایان بکردایە، ئەوکات بۆیان دەردەکەوت…

باس لەوە دەکەن، کە کاروان فەتاح کەسێک بەناوی سەرکۆ عوسمانەوە کردوویەتی بە بەرپرسی ئەو کۆمەڵە گەنجە. کەسی ئاماژە بۆکراو لەبەر ئەوەی لە فینلاند نییە، هەقی نییە کەس فەرز بکات بەسەر بزووتنەوەی گۆڕاندا، وەختی خۆشی لەسەر ئەو کارە لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵ کرا، بێ گەڕانەوە، بێ پرسوڕا بەهەڵسووڕاوانی فینلاند ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکەیان لەماڵپەڕی سبەی؛دا بڵاوکردەوە!
ئەمە وێڕای ئەوە لەنێو خۆی کۆمەڵەی گەنجاندا هەڵبژاردن نەکراوە تا ئەو دەستنیشان کرابێت وەک بەرپرس. ناوبراو کەسێکە بەدوای پلەوپایەوە بوو، کە لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەی بۆ نەچووە سەر، سەری تەقی بەسەر ستایلێکی تر لە کاری ڕێکخراوەیەی، زۆر جیاواز لە یەکێتی و پارتی، بۆیە خێرا بەگی داناو، گەڕایەوە بۆ ناو ڕیزی گەندەڵکاران.

باس لە بەڕێزان زۆزک عەزیز حسێن و ئالان عەلی ئەحمه‌د دەکەن، گوایە سەر بەکۆمیتە نەبوون. کام کۆمیتە؟ کۆمیتەی چی؟ هێندە هەیە، ئەوان وەک ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی گۆڕانخواز بوون و ماونەتەوە، وەفادارن بەقسە و هەڵوێستی خۆیان.

بەڕێز ئیبراهیم مه‌حمود عه‌لی، کەسێکی نەتەوەییە، نەک وەفادارە بە بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵکوو ئامادەیە خۆی لەپێناویدا بەکوشت بدات. گۆڕانیش خۆی قەتیس نەکردووە بەکوردستانی باشوورەوە، بەپراتیک هەر ئێستا خەباتکارانی پارچەکانی تر هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکەن. ئاخر ئەو چ کوردایەتییەکە، جیاخوازی لەبەرانبەر تێکۆشەرێکی ڕۆژهەڵاتدا دەکەن؟! دەلیلی هزری ناوچەگەری کۆمیتەی یەکێتی دەگەیەنێت!

لەشوێنێکدا سەرسووڕمانی خۆیان لە زۆری و کەمی ناوی کەسەکان پیشان داوە، گوایە زۆری پێوە نراوە، کەچی خۆیان لە پێکهێنەرانی کۆمەڵەکەدا، ناوی دووانیان لەبیرکردووە، کە بەڕێزان:  کامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح و زانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا؛یە! ئەمە لەکاتێکدا کۆمیتەی بزووتنەوەی گۆڕان، دەستلەکارکێشانەوە لە کۆمیتەی یەکێتی و پەیوەندی کردنیان بە گۆڕانەوە، بێئاگا بووە! ئەوەبوو وەک سەپرایس ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٢ لە ماڵپەڕی سبەی؛دا بڵاویانکردەوە! بەهەمان شێوە بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵەکەش کە ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٥ دا بڵاوبووە ! تەنها ناوی ١١ کەس لەگەڵ ژمارەی چوار تەلەفوون هاتبوو.

بزووتنەوەی گۆڕان خەریکی سواڵ و سەدەقە و پێدانی ئیمتیازاتی جۆراوجۆر و دەمچەورکردن نییە، تا خەڵک لەخۆ کۆبکەنەوە، خەڵک خۆی دێت، ئامادەیی هاوکاری جۆراوجۆر دەردەبڕن و بانگ دەکرێن بچین بۆ لایان.
ڕۆژ بەڕۆژ لە گەورەبووندایە، لەڕوونکردنەوەکەی ڕۆژی ٢٠٠٩.٩.٢٧ دا وتوومانە: لە ڕۆژانی داهاتوودا بە بەڵگەوە، ئەو ڕاستییەتان پیشان دەدەین.
بەڵێ ڕۆژی ٢٠٠٩.٩.٢٨ لەشاری تامپێرێ لەسەر داوای خۆیان پێشوازیمان لەنوێنەری سێ ژن و پیاوێک کرد و پەیوەند بوون بەگۆڕانەوە.

ئەو تەنها پێنج کەسەی بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵسووڕاوی فرە چالاک و خۆبەخشن و شەودەخەنە سەر ڕۆژ بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی بزووتنەوەکە، هەروەها لەدەوری هەر یەکەیان چەندەها کەس دی کۆبوونەتەوە، لە کاتی پێویستدا دەوری کاریگەری خۆیان کایە دەکەن.

بەڵێ کاروان فەتاح، ژمارەیەک لەهەڵسووڕاوان گومانیان لەڕاستگۆیی هەبوو، لەپەیوەندییە دەنگییەکاندا قسەی پێچە بەدەورەی  و هەرجارە لەگەڵ یەکێکدا بەجۆرێک دەئاخافت، پشتیوانی لەیەکێک دەکرد! ناشییانە یاری دەکرد! بەر لە دوو ڕۆژ گەڕانەوەی زەنگی بۆ دوان لەهەڵسووڕاوان لێدا و ئەوەی دەربڕیبوو کە کارکردن لەگەڵ برادەرانی کۆمەڵەی گەنجان گرانە و جۆرێک لەناڕەزایەتی لە ناجدییەتیان پێشاندابوو، لە ئەسڵیشدا بە پێچەوانەوە ئەوان ئەمیان بە کاری نابەجێ تاوانبار دەکرد. سەرئەنجام ئەوەی درکاندبوو کە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ناو کۆمیتەی ی،ن،ک داوە، بۆیە لەڕوونکردنەوەکەدا نووسڕابوو، پرسوڕای پێکردووین ئینجا گەڕاوەتەوە!

لەکۆتاییدا ناوی حەوت کەسیان بەدوای یەکدا ڕێز کردووە گوایە بەرەوباوان بوونەتەوە، ئەوە نەک ڕاست نییە بەڵکوو ئیسپاتی چەواشەکاری دەکات! بێجگە لە سێ کەسیان باقییەکەی دوورونزیک سەر بە کۆمەڵکە نەبوون و نەناسراون.
شایەنی باسە بەڕێز سامان قادر محەمەد، سەرسووڕمانی خۆی دەربڕی کە ناوی ئەویان نووسیوە، ئەو وەک خۆی دەڵێت تا سەر ئێسک گۆڕانخوازە.
پێمان باشە کۆمیتەی فینلاندی ی ، ن ، ک خۆیان لەوە زیاتر سەغڵەت نەکەن، لەم ململانێ و هێنان و بردنەدا بزووتنەوەی گۆڕان براوەی یەکەمە.
———
بۆ بینینی وەڵام کۆمیتەی یەکێتی لەفینلاند ىروانە ئەم بەستەرە :
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/29-09-2009/news28.html
تێکستی ڕوونکردنەوەکەی گۆڕانی فینلاند لە ماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bf5eb8e9
تیکستی ڕوونکردنەوەی لە بلۆگی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕانی فینلاند؛دا :
http://goran2009.wordpress.com

هەمان بابەت بە کەمێک کەموکوڕییەوە لە ماڵپەڕی …… ؛دا
هەمان بابەت بە کەمێک کەموکوڕییەوە لە ماڵپەڕی pukonline ؛دا
http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=925

لەپەیوەند بەو بوختانەی کاروان کە گوایە سەرکۆ عوسمان کردوویەتی بەبەرپرس، ناوبراو لەمایلێکدا کە ڕۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٠٩ بۆمانی ناردووە، ڕاستی ئەو مەسەلەیە بەم شێوەیە دەردەخات :

ew bradar lagal kak Hama Tofiq qisai kirdbu wakhti ewish mini raspard ka qisai lagal bikam…
ew xoi la xoya wai wituwa ka barpirsa

٣ ژنان و ٢ پیاو پەیوەندیان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کرد

28. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لیستی گۆڕان، لە هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەدەستی هێنا، و ٢٥ کورسی لەنێو پەرلەمان بۆ خۆی پچڕی و پاشە کشەی بەهێزە تەقلیدی و سوونەتییەکان کرد، بووە مایەی سەرسووڕمانی دۆستان و ناحەزان. هاوکات ڕەنگدانەیەکی باشی لەنێو جەماوەر خولقاند، بزووتنەوەکە لەبەرچاوی گەورەتر و بەرێز تر بوو.

بۆیە دەستە دەستە و گروپ گروپ لە هەوڵی ئەوەدان بێنە پێشەوە، لێرە و لەوێ پەیوەندی بە هەڵسووڕاوانی ناسراوی بزووتنەوەکەوە دەکەن.

ئەوە بوو ڕۆژی دووشەممە ٢٠٠٩.٩.٢٨ لە شاری تامپێرێ دوای خۆئامادەکردنێکی پێشوەخت، چەند لەهەڵسووڕاوانی شاری لاهتی و تامپێرێ لە سەنتەری تامپێرێ پێشوازیان لە نوێنەری سێ ژن و دوو پیاو کرد.

دوای بەخێرهاتن، قسەوباس لەسەر ڕەوشی ئێستای هەریمی کوردستان و تەرازوی هێزە سیاسییەکان و هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سەرجەم کێشەکان کرا.
نها هەرێم لە فازێکی نوێدایە، بەهۆی ئۆپۆزسیۆنەوە خەریکە ڕەوتی کۆمەڵگا بەرەو ئاڕاستەی دروستی خۆی هەنگاو دەنێت.
ڕاستگۆیی و شەفافییەت لەهەموو لەکار و ڕەوتارێکدا سەریهەڵداوە. سیاسەت بەستایلێکی تر، بەدوور لەچەواشەکاری خۆی نمایش دەکات، دێتەوە تایمی سروشتی خۆی.

ئەوان پەیمانیاندا خەباتکارێکی بێبەرابەری بزووتنەوەکە بن و بەخاتری هەرچی جوانکردن و گەشە و پێشخستنی کۆمەڵگا چ لەناوەوە چ لەدەرەوە. ئەوەیان دەربڕی کە دەبێت بزووتنەوەکەمان وەک یەکێتی و پارتی نەبێت و وەفادار بێت بەو بەڵێن و پەیمانانەی بەخەڵکیان داوە. ببێتە هۆی بەهۆشهێنانەوە لە خەوی غەفلەتیان….

شایەنی بیرهێنانەوەیە، چ ناو چ وێنە بەپێویست نەزانرا بڵاوبکرێتەوە، نەکا ببێتە هۆی دروستکردنی فشار لەسەر کەسوکاریان لەناوخۆی وڵاتدا.

کۆبوونەوەکە لەکەشوهەوایەکی دۆستانە و پڕ شوروشەوقدا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چەواشەکاری کۆمیتەی فینلاندی ی. ن .ک

27. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٠٩.٩.٢٧ بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی pukmedia ، بەناونیشانی: (ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان بەلێشاو دێنەوە ناو ریزەکانی ی.ن.ك) بڵاوبۆتەوە.  بەم ڕوونکردنەوەیە، ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە ڕادەگەیەنین.

گرووپێکی چەند  کەسی، لەڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٢ ڕایانگەیاند وازیان لە کۆمیتەی فینلاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێناوە و پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە.  هەر ئەم گرووپە ڕۆژی ٢٠٠٩.٨.٢٥ کۆمەڵەی گەنجانی سەر بزووتنەوەی گۆڕانیان پێکهێنا و ڕاگەیاند.

کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان، سەڕەڕای تێبینی لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاگەیاندنە، دوو جار بەمەبەستی هاوکاری و لەیەکتر گەیشتن و کاری هاوبەش  لەگەڵیاندا دانیشتنی ئەنجامدا.

ئێستا لەو ناوانەی کە لە ڕاگەیندنی کۆمەڵەکەدا هاتبوو، تەنها کاروان فەتاح عەبدولڕەحمان دوای پرس و ڕا پێکردنمان گەڕاوەیەوە ناو کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. ئەو یەکێک بوو لە هەڵسووڕاوان، نەک بەرپرسی کۆمەڵەی گەنجان، وەک لەهەواڵەکەدا هاتووە!

لێرەدا چەواشەکاری ئەو ناونیشانەمان بۆ دەردەکەوێت کە لەهەواڵەکەدا هاتووە، ئاخر کام لێشاو لە لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە فینلاند گەڕاونەتەوە؟!
گەر ڕاستیان بکردایە ناوی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوەی گۆڕانیان دەنووسی و بڵاودەکردەوە؟!
هەر لێرەوە بە دۆستان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێن:
بەو جۆرە چەواشەکاریانە هەڵنەخەڵەتێن، ئەوە نیشانەی دۆڕاوی و پەلەقاژێی کەمی جەماوەریانە. بزووتنەوەی گۆڕان لەو پەڕی گەشەکردن و بەرفراوانی بوونی بەردەوامدایە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە بەڵگەوە، ئەو ڕاستییەتان پیشان دەدەین.
شایەنی باسە، ئەو کەسانەی لەو دوو وێنەی هەواڵەکەدا دیارن، بێجگە لە کەسی ئاماژە بۆکراو، باقییەکەی ئەندامانی ولایەنگرانی کۆنی یەکێتین.
ئەمەش ناوی ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجان کە ئامادە نیین بە هیچ سەروەت و سامان و پلەو پایە بچنەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە:

شیروان جه‌مال محه‌مه‌ – هێلسینکی
کامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح – هێلسینکی
حه‌سه‌ن حه‌مید کۆرای – هێلسینکی
زۆزک عه‌زیز حسێن – هێلسینکی
ئالان عه‌لی ئه‌حمه‌د – هێلسینکی
زانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا – هێلسینکی
ئیبراهیم مه‌حمود عه‌لی –  تامپێرێ

٢٠٠٩.٩.٢٧ فینلاند
——-
ئەوهەواڵە، سەرەتا بەهەڵبزرکاوی ئاوا بڵاوکرایەوە:

http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-09-2009/news11.html
دواتر هەمان هەواڵ بە تۆزێک ترشوخوێ پێکردنەوە، لەگەڵ زیاد و کەمکردندا، بەم ناونیشانە (هەڵسوڕاوی لیستی گۆڕان له‌ فینلاند: هەرچیم دەكرد نەمدەتوانی ی.ن.ك لەناخمدا بسڕم ەوە) دووبارە دابانبەزاندوە:
http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/27-09-2009/news37.html

هەمان هەواڵ لە ماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا .  لەماڵپەڕی pukonline ؛دا  .  هەروەها لە ماڵپەڕی سبەی؛دا، بەداخەوە هەواڵەکە ناوی کاروان فەتاح عەبدولرەحمان، بەهۆی هەڵەی چاپەوە بۆتە کارون ئەحمەد ساڵح . بەدوای لێبووردن لەخوێنەران.

بزووتنەوەی گۆڕان، چۆن ڕێکبخرێت؟!

27. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

عەباس شوان – AbasShiwan

سەراحەت، دەمانگەیەنێتە، پردی ئەمان!

لە ڕۆژی 2009.6.23 کۆمیتە یان دەستەی فینلاندی لیستی گۆڕان ڕاگەیاندرا، لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هاتە بوون، وەک چۆن لیستی گۆڕان لەناوخۆی وڵات گەرموگوڕانە لە مەیداندا بوو، تا کۆتایی هەروا مایەوە، ئەم کۆمیتەیەش چاوی لەو کرد و ئەکتیڤ بوو، لاپەڕەکانی ماڵپەڕی سبەی گەواهیدەری ئەو قسەیەیە، لەو ماوە کەمەدا لەچوار شار کۆبوونەوە و سیمیناری ساز کرد و دەیەها کەس، ئەمە وێرای کەسایەتی ئەدەبی ناسرا وەک عەبدوڵڵا سەراج و ئەنوەری ڕەشی ئەوڵا بەشدار بوون تییدا.

دیارە لەو کارەنەدا کەموکوڕی هەبووە، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم، ئەوەیش دیاریدەیەکی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە سەرەتا و دەستپێک بەهەموو کەموکووڕییەکەوە، ئەو ژمارەکەمە لەهەڵسووڕاوان توانییان بەهەوڵ و تێکۆشان و لەسەر کات و گیرفانی خۆیان، لەسەر دەستی ئەوان ئاڵای لیستی گۆڕان بشەکێتەوە و بناسرێت.

شاراوە نییە، لەو کارانەدا ناتەقلیدیانە نیو بەنیو لەگەڵ ئامادەبوواندا کارەکان بەڕێوە چووە، ژمارەیەک کەس تریبوونەکەیان بۆ نەک رەخنەگرتن بەڵکوو بۆ تەبلیغ کردن بۆ یەکێ لەحیزبە ڕکەبەراکانی لیستی گۆڕان بەکارهێناوە! ئەمەیش بەخاتری ئەوەی کۆمیتە بەپراتیک بیسەلمێنێت کە شێوازی کارکردنی لەوانی تر جیاواز ترە. لایەنی کەم نەویستراوە، گەرماوگەرم وەڵام بەڕەخنەکان بدرێتەوە و دواتر لابەلا و ناڕاستەوخۆ لەگەڵیاندا ناڕۆشنییەکان ڕوونکراوەتەوە، یان پەیماندراوە لەکاری دواتردا دووبارە نەبێتەوە، وەفاداریش بوون بەو قسەیە.

لەو ماوەیەدا ژمارەی هەڵسووڕاوان و لایەنگران ڕوو لەسەر بوو، پەیوەندی کراوەوە بەدەیەها کەسەوە و هاوکات دەیەها کەس پەیوەندیان بەتەلەفوون و مایل بەکۆمیتەوە کردووە و ژمارەیەکیان هاوکاری ماددییان بەخشیوە. ژمارەیەکیش نەهاتوونەتە پێشەوە بەخاتری ئەوەی تێبینیان لەسەر باگراوەند و بێلیاقەتی و نەگونجاوی، فڵان و فیسارهەڵسووڕاوی ناو کۆمیتەکە هەیە! ژمارەیەک لەئالییەتی کارکردنی کۆمیتەکە نیگەران بوون، گوایە وەک حیزب کار دەکات! چەندی تر وەک ئاوازی لیستی کوردستانی دەیانخوێند، کە گۆڕان نابێت لەشکڵ دا بێت، ئەوانەی ئاڵاهەڵگری گۆرانن لەو ئاستەدا نیین! گۆڕانییان پێناکرێت! با لەپێشدا خۆیان دەست پێبکەن، هاوکات خوازیاری گۆڕانکاری هەمە لایەنە بوون!

ئیتر زۆر بوون ئەوانەی دەترسان و نەداهاتنە پێشەوە، لەوانەیە لیستی گۆڕان لەپرۆسەی هەڵبژاردندا شکست بهێنێت، بەشێک لەوانە سوودمەندبوون لەلیستی کوردستان، نەیاندەویست بەو کوردەی لەهەردوو جەژنەکە بووە بچن، ئیتر جۆرەها ڕاوڕێویان دەهێنایەوە! هەشبوو وەک لایەنگر ئامادەی هاوکاری بوو بە مەرجی ئەوەی لە پشت پەرەدەوە بە نەناسراوی بمێنێتەوە، لە هیچ جۆرە کارێکی ڕووبەدەرەوە بەشداری نەکات!

ژمارەیەکیش لە هەڵسووڕاوان بەپێی ئەوەی کە لە حیزبەکانی ترەوە هاتوون، لە کۆندا لەگەڵ ئەم کەس و ئەو کەس بەهەر بیانویەکەوە بوو بێت، ناکۆک و ناتەبان دەروازەی لیستی گۆڕان بۆیان بۆتە شوێنی هەق لێکردنەوە، دژایەتی کردنی شەخسی! ئیسپانکردنی توانای خۆیان، بەڵام ئەم کەسانە لەبەشخوراوانی لیستی کوردستانی و ئەو ڕێکخستنە بوون، تا ڕادەیەک هەق بەلای ئەمانەوە، ئەگەر بێئینسافی نەبێت.

هەمیشە وا تەسەور دەکەن کە ئەو برادەرە کۆنانەیان لەهەوڵی گیروگرفت دروستکردندان تا لەم ئەرکەیاندا سەرکەوتوو نەبن، بەجۆرێک لەموئامەرە و فێڵ و فەرەج، رەخنە و گلەیی فڵان و فیسار کە بەئاشکرا دەریان دەبڕی، لێکدەدانەوە! یان وەک کەسانی خەتمایل حسابیان بۆ دەکرێت، لەهەوڵی دوورەپەرێزکردنی ئەو کەسانەدا بوون، هاوکات شاردنەوە و چوونەوە قۆزاخی خۆوە!

لە هەر کرانەوە و بەرفراوانکردنێک هەڵوێست وەدەگیرێت، بەبیانووی ئەوەی ئەم کۆمیتەیە دایکە و هەر گۆڕانخوازێک بێتە پێشەوە، لایەنی کەم ئەمان دەبێت تەزکییەی بکەن، ئەوەیش لەهزری سەنتراڵی حیزبی هاتووە! جا گەر وا دەرنەچوو ئەوا ئەمە جۆرێکە لەموئامەرە و دەستی نەیاران! لەکاتی دروست بوونی هەر گروپ و دەستەیەکی تردا دەبێت لایەنی کەم گەر نەیەنە ژێر ڕکێف ئەوا یان ئیحتوا بکرێن یان هەوڵ بدڕێت بەفشاری جۆراجۆر گیروگرفتیان بۆ دروست بکرێت! ئەم جۆرە بەرخوردە دەگەڕێتەوە بۆ ترس و هزری لە دەستدانی دەسەڵات! لە کاتێکدا لیستی گۆڕان بۆ دوورماوەش لەوانەیە نەتوانێت لایەنی کەم ئەجری کاری چاکەیان بداتەوە.

هەڵسووڕاوان هەر لەدەست بەکاربوونیانەوە فشاریان بەسەرەوە بووە، لەقۆناغی دوای بەسەرکەوتن گەیشتنی لیستی گۆڕان، لە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی وڵات، جۆرێک لەخاوبوونەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رووویدا. بەڵام پێدەچوو بزووتنەوەیەک لە دەرەوەی کۆمیتەکە بەشێوەیەکی تر هەبێت! بەڵێ ئێستا جادەکە تەختە، ئەوانەی بەهەر بیانووەکەوە خۆی بەدوور گرتبێت، ئێستا کاتییەتی چ بەتاک چ بەکۆ دێنە پێشەوە!

لەزنجیرەی وازهێنانی ئەندامانی * کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارەیەک لەگەنجان دوای هەوڵێکی زۆر بەڕاگەیەندراوێک پەیوەندبوونی خۆیان بەبزووتنەوەی گۆڕانەوە، لەماڵپەڕی سبەی ڕۆژی 2009.8.22 بڵاوکردەوە. لەوەدا بێ ئەوەی حسابێکیان بۆ کۆمیتەکە کردبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردستاندا پەیوەندیان دروست کردووە! سەپرایسەکە لەوەدایە کوردستان پرسیاری ئەوەیان لێنەکردوون: ئایا ئاگاتان لە کۆمیتەی ئەوێ هەیە؟ پرسیارتان پێکردوون؟ یان لایەنی کەم دەیانناسن و تەنسیق و ڕاوێژتان پێکردوون؟

گریمان ئەوە قەیناکات، ئەی بۆ کوردستان پڕ کێشی ئەوەیان نەکردووە، بێن پەیوەندی بەهەڵسووڕاوانی کۆمیتەی ئێرەوە بکەن، کە گروپێکی گەنجی وا هەیە و دەیانەوێت بێنە ناو بزووتنەوەکەوە،، ئێوە دەیانناسن یان سووکە پەیوەندیتان پییانەوە هەیە؟ یەکسەر ڕاگەیاندنەکەیان بۆ بڵاوکردوونەتەوە! بەلای هەڵسووڕاوانی کۆمیتەکەوە تێپەڕاندنی ئەو ڕاگەیاندنە ئاسایی بوو، بۆیە هەر دوای ڕۆژێک لەگەڵ ئەو گرووپە گەنجە کە چوار کەس بوون دانیشتنێک بۆ لێکتێگەیشتن و ناسین و هاوکاریکردنی یەکترسازکرا. بەڵام گەنجان وەفادار نەبوون، لەماڵپەڕی سبەیدا پێکهێننانی کۆمەڵەیەکی گەنجانەیان ڕاگەیاند و بڵاوکردنەوە!

ئیتر کێشەکە چووە فازێکی ترەوە، پەیوەندی بە کوردستانەوە کرا، بۆ سەروسۆراغی ئەو کەسانەی ڕێگەخۆشکەرن بۆیان، کوردستان و چەند کەسی دی لەوڵاتانی ترەوە، لەبەر ئەوەی باش نەتوانراوە ئەسڵی مەسەلەکەیان تێبگەیەنرێت، بۆیە دیدیان بەم شێوەیە دەربریوە: گروپە جۆراوجۆرەکان نابێت هزری کۆنترۆڵکردنی یەکتریان لا دروست ببێت. هیچ لایەک رەفزی لاکەی دی پێناکرێت. هەموو پێکەوە جوانن… تا ئێستا ئەرک و کارەکان دابەشنەکراوە، بزووتنەوەکە خۆرسکە، پێویستی بە مشتوماڵ کردن هەیە.

ژمارەیەک لەهەڵسووڕاوانی کۆمیتە، پێیان باشە بۆ ئەمەودوا، گەر گروپ و کەسی لەو جۆرە بێگەڕانەوە بۆ کۆمیتە و ڕاستەخۆ پەیوەندیان بەکوردستانەوە کرد، با بەر لەوەی هیچیان بۆ بڵاوبکرێتەوە، پرسیاری ئەوەیان لێبکرێت، کە ئایا کۆمیتەی فینلاند دەناسن؟ ئەوان ئاگایان لەئێوە هەیە؟ بۆ لەلای ئەوانەوە تەزکییە نەکراون؟ تا ئێمە گومانمان نەمێنێت! نامانەوێت کێشە و گرفتی لابەلایان بۆ بخولقێنین.

هەروەها پێیان باشە، هەڵسووڕاوانی گەورە و بچووکی گردەکە، ئیتر بەهۆی هاوڕێیەتی و ناسیاوی و خزمخزمێنەوە یان هەر شتیکی ترەوە بێت خۆیان نەکەن بەکویخا، تا نەچنە بنجوبناوانی مەسەلەکەوە، تەسکییەی تێپەڕبوون بەهیچ کەس و گروپێک نەدەن. چوونکە کۆمیتەی وڵاتەکان دەزانن ئەو کەسانە کێن و چین و چی نیین. 2009.8.26
——–
* ئەوە بوو ڕۆژی 2009.7.6 بەپرسی کۆمیتە و کەسێکی دی ناو کۆمیتەی یەکیتی بە فەرمی وازهێنانیان لەماڵپەڕی سبەیدا ڕاگەیاند، بەڵام پێدەچێت ئەو کارە جۆرە …. بێت! یان چێبوونی لیستی گۆڕانیان بە فرسەتێک زانی بێت تا بەتەواوی واز لە کاری سیاسی بهێنن! هەر ئەو کەسە، لەشاری تامپرێ و لەبەرچاوی جەماوەری ئامادەبووی ڕۆژی 2009.7.24 سیمنیاری کۆمیتەی پشتیوانی لیستی گۆڕان وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند بەم شێوەیە: لەمەودوا نە یەکێتی و نە گۆڕانم!

کار و هەڵسووڕانی ڕابردوو ٢١ی ٦ تا ٣١ی ئابی ٢٠٠٩

1. ئه‌یلول 2009 له‌لایه‌ن goran2009

gorran_logoکردنەوەی بلۆگ

(سبه‌ی‌): 2009.9.1
دوا بەدوای بڕیاری ڕۆژی ٣٠ی ٨ی ٢٠٠٩ ی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ کردنەوەی بلۆگی فەرمی، بەهەوڵی هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە بەڕێز عەباس شوان، ئامادەکاری بۆ کرا و وەک دەبینن لە ڕۆژی ١ی ٩ی ٢٠٠٩دا کرایەوە، و دەستبەکار بوو.
لەسەرەتادا هەموو ئەو کار و هەڵسوورانەی چەند مانگی ڕابردووی کۆمیتەی پشتیوانی فینلاندی گۆڕان و ئەوانەی دوورونزیک پەیوەندیان بەبزووتنەوەکەوە هەیە، لەخۆ گرتووە و تێدا دانراوە.
ئەم هەوڵەش دەچێتە خانەی کاری ڕاگەیاندنی لۆکاڵییەوە، بۆ ناسینی زیاتر و پیشاندانی دیدە جۆراوجۆرەکانی ناو بزووتنەوەکە. بلۆگەکە وایە، لەپاین هەر بابەتێکدا خوێنەر دەتوانی کۆمێنت – توانج – تەعلیق بنوسێت و ڕاستەوخۆ بەکلیکێک بێ سانسۆر بیخاتە سەر هێڵ و بڵاوبێتەوە. دەکرێت چەند کەس وەک بەڕێوەبەر دابنرێت، لە شوێنە جۆراوجۆرەکانەوە، بابەتەکان دابنرێت و نوێ بکرێتەوە.
قابل بەوەیە پێشبخرێت و ببێتە تریبیۆنێک بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ گۆڕان لێدەدات. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم لەهەموو لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و بەهیواین ببێتە تریبیۆنێکی ئازاد بۆ گشت… 09.9.1
———
هەمان بابەت لەماڵپەڕی سبەی؛دا، بەفۆرماتی PDF یش
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا

بزووتنەوەی گۆڕانی فینلاند، ماڵی خۆی یەکگرتوو تر دەکات

(سبه‌ی‌): 2009.9.1
لە درێژەی دانیشنەکانی گۆڕانیخوازان و بۆ هەماهەنگی و لێکهەڵپێکانی تواناکان و گەشەدانی هەرچی زیاتری بزووتنەوەکە، ڕۆژی یەکشەممە 2009.8.30 کات 13 بۆ 15،30 لە شاری هێلسنکی کۆمیتەی پشتیوانی لیستی گۆڕان و ژمارەیەک لەگەنجان کە لەژێر ناونیشان کۆمەڵەی گەنجان سەربەخۆیانە ڕێکخراوەیەکیان پێکهێناوە، بۆ دووهەم جار کۆبوونەوە.

لەوێدا قسەوباسێکی زۆر کرا، دەست خرایە سەر خاڵە ناڕۆشنەکان و هەنگاونان بۆ دەربازبوون لێی، گرنگترین خاڵ ئەمانە بوو:

- : پلەو پایە نەبێتە هۆی لێکترازانی گۆڕانخوازان و فەرامۆشکردنی یەکگرتوویی و بەهێزی بزووتنەوەکە…

- : کاڵکردنەوەی هزری ناوچەگەرێتی و عەشیرەتی و بنەماڵەیی…

- : هەوڵدان بۆ گردکردنەوەی زیاتری گەنجان و خەڵک بەگشتی…

هەروەها لەبەرانبەر چەند پێشنیارێک بۆ کاری و رێکخستن گفتوگۆ کرا، بەم ئەنجامەی خوارەوە گەیشتن:

- : پێشنیاری فیدراسیۆن نەگونجاو بوو، لەبری ئەوە هەڵسووڕاوان دەبێت پەیوەندی توندوتۆڵ دروست بکەن، و لەنێو خۆیاندا بۆ هەر کارێک، ڕاوێژ بەیەکتر بکەن.

- : کاتێک دیاریکرا، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا زیاتر لەیەکتر تێبگەن. دواتر بەپێی هەلومەرج بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی گشت و هەڵبژاردن دەدرێت.

- : کردنەوەی بلۆگێکی ئەنتەرنێتی بەناوی گۆڕانی فینلاندەوە.

کۆبوونەوەکە لەکەشوهەوایەکی مۆدێرنانە و دۆستانە وادا بەڕێوە چوو، کە بووە مایەی خۆشحاڵی هەمووان.

شایەنی باسە بەڕێز کاک شێرکۆ زەنگەنە وەک مافناسێک ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، دەورونەخشی باشی گێڕا بۆ لێکنزیکردنەوەی دیدە جۆراوجۆرەکان.

ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بەبۆنەی کوچی دوایی ڕابەرەکەیانەوە سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم پرسەیان دانابوو. ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە پێکەوە سەردانی مزگەوتیان کرد و بەناوی لیستی گۆڕانەوە پرسە و سەرەخۆشیان پێڕاگەیاندن.  09.8.30
———
هەمان بابەت لەماڵپەڕی سبەی؛دا، بەفۆرماتی PDF یش
هەمان هەواڵ لە ماڵپەڕی پی یو کەی ئۆنلاین باڵی ڕێفۆرمدا
هەمان بابەت لەماڵپەڕی کوردستان پۆست؛دا

ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ كورد له‌فینلاندا، كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆ پشتگیریی‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن

عەباس شوان، باسێکی لە سیمیناری شاری هێلسنکی پێشکەش کرد

عەباس شوان، باسێکی لە سیمیناری شاری هێلسنکی پێشکەش کرد

(سبه‌ی‌): 2009.8.25
له‌چوارچێوه‌ی‌ پشتیوانی‌ به‌رده‌وامی‌ كوردستانیانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ كورد له‌وڵاتی‌ فینله‌ندا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی‌ گه‌لی‌ كورد‌و پرۆژه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دروست ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یاندراوێكی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ دانه‌یه‌كی‌ بۆ سبه‌ی‌ نێردراوه‌، هه‌ڵسوڕاوانی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌و وڵاته‌و هاندانیان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌پاڵێوراوانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بده‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، جگه‌ له‌هه‌ڵسوڕاوانی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌، 55 گه‌نجی تر پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆ ڕان راده‌گه‌یه‌ نین و به‌ هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه‌ کارده‌که‌ن بۆ سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای کورد.
ئه‌مه‌ش ناوی‌ هه‌ڵسوڕاوانی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌:

زۆزک عه‌زیز حسێن هێلسینکی
شیروان جه‌مال محه‌مه‌ هێلسینکی
حه‌سه‌ن حه‌مید کۆرای هێلسینکی
کامه‌ران ئه‌حمه‌د ساڵح هێلسینکی
ئالان عه‌لی ئه‌حمه‌د هێلسینکی
زانا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هێلسینکی
کاروان فه‌تاح عه‌بدولره‌حمان هێلسینکی
مه‌ریان له‌تیف عه‌لی شاری ێسپۆ
ئیبراهیم مه‌حمود عه‌لی شاری تامپه‌ره
ئاوات قادر که‌ریم شاری ێۆنسۆ
سه‌رباز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شاری ڕۆڤانێمی
بۆ هه‌ر پرسیاری‌و راگۆڕینه‌وه‌یه‌ك ده‌توانن له‌ڕێی‌ ئه‌م ته‌له‌فونانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌وه‌ بكه‌ن:
0440313238 یان 0466232627 یان 0466224533 یان 0440128870

كۆمیته‌ی‌ فینله‌ندای‌ پشتیوانی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ گۆڕانخواز كۆبوه‌وه‌

(سبه‌ی‌): 2009.8.24
- : لە ڕۆژی یەک شەممە 2009.8.23 لە کاتژمێر ٤ تا ٥،٤٥ ژمارەیەک گەنجی گۆڕانیخواز لەگەڵ ژمارەیەک هەڵسووڕاوی کۆمیتە لە شاری هێلسنکی کۆبوونەوەیەکیان بۆ لێکتێگەێستن و یەکترناسین ڕێکخست.
قسەوباسێکی زۆر لەبارەی کارو و چالاکیییەکانی کۆمیتەکەوە کرا، ئەو بەربەست و ڕێگریەکان، هەڵویستی دۆستان و لایەنگرانی بزووتەنەوە لەبەرانبەر کۆمیتەکەدا، دەستخستنەسەر ناڕۆشنییەکان.
ئەوانیش بەمەبەستی خۆڕێکخستن لەدەوری بزووتنەوەکە و پێگە و دەورونەخشی کاریگەری گەنجیان باس کرد، ئەوەیان دەربڕی ئازایانە و بەفەرمی لەناو کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئیستیقالەیان داوە.
پێ لەسەر ئەوە داگیرا کە نابێت وەک حیزبە تەقلیدییەکان کار بکرێت، بینینی دیاردەکان بەهزری رەخنەگرانە چ بۆ ناوخۆ چ بۆ دەرەوە، هاوکات چاوپۆشی نەکردن لە هەرکەموکووڕیەک لەئێستا و داهاتوودا کە ڕوو دەدات.
سەرئەنجام ئامادەبووان بەوە گەیشتن کە پێکەوە دەستلەناودەست هەموو لەپێناو گەشەدان بە بزووتنەوەکە هەوڵەکانیان یەکبخەن.
——–
شایەنی باسە، ئەو گەنجانە دوورونزیک لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە پەیوەندیان بەهەڵسووڕاونی کۆمیتەکەوە هەبووە، سەرئەنجام ڕۆژی شەممە 2009.8.22 لەماڵپەڕی سبەی پەیوەندبوونی خۆیان بەبزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕاگەیاند.

بەرپرسی كەرتی هێلسنكی كۆمیتەی فینلەندای یەكێتی و 15 ئەندامی كەرتەكه دەستیان لەكاركێشایەوه

(سبه‌ی‌): 2009.8.22
له‌درێژه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ به‌هۆی‌ بیروڕای‌ جیاوازه‌وه‌، به‌رپرسی‌ كه‌رتی‌ هێلسینكی‌‌و لێپرسراوی‌ پۆلی‌ یه‌ك‌و 14 ئه‌ندامی‌ كه‌رته‌كه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ فینله‌ندای‌ یه‌كێتی‌ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و بڕیاریانداوه‌ له‌ناوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن.
به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یاندراوێك كه‌ دانه‌یه‌كی‌ بۆ سبه‌ی‌ نێردراوه‌، هه‌ریه‌ك له‌كاروان فه‌تاح عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی‌ كه‌رتی‌ هێلسینكی‌‌و شیروان جه‌مال محه‌مه‌د لێپرسراوی‌ پۆلی‌ یه‌ك‌و 14 ئه‌ندامی‌ كه‌رته‌كه‌ كه‌یه‌كێكیان ناوی‌ حه‌سه‌ن گه‌رمیانیه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆیان له‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یاندوه‌و بڕیاریانداوه‌ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن.
هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، كه‌ سه‌رباز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له‌شاری‌ رۆڤانێمی‌ باكوری‌ فینله‌ندا‌و مه‌ریوان له‌تیف عه‌لی‌ له‌شاری‌ ئێسپۆ‌و 30 كه‌س له‌ره‌وه‌ندی‌ كورد پشتیوانی‌ خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یاندوه‌‌و پێیانوایه‌ پرۆژه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاوڕی ته‌واوی له‌ هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی داوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان بۆیه‌ به‌هه‌مو توانایه‌كیانه‌وه‌ کارده‌ که‌ن بۆسه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌‌ .
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، له‌ماوه‌ی‌ رابوردو هه‌زاران كه‌س له‌ ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی‌ خۆیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یاند‌و له‌نێویاندا سه‌دان كادری‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بڕیاریاندا ده‌ستله‌ئه‌ندامیه‌تی‌ ئه‌و دو حیزبه‌ بكێشنه‌وه‌‌و له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن.

کۆمیتەی لیستی گۆڕان- فینلاند، خروقاتی لیستی کوردستانی شەرمەزار دەکات

(سبه‌ی‌): 2009.8.3
هەڵسووڕاوانی کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان، لە شارەکانی هێلسنکی، تامپڕێ و تورکو، لاهتی وێرای پیرۆزبایی گەرممان لەخەڵکی کوردستان، بەتایبەتی جەماوەری گۆڕانخواز دەکەین، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانەوە و سەرکەوتنی بێ وێنەی لیستی گۆڕان لەو پرۆسەیەدا.

هاوکات ناڕەزایەتی خۆمان لەبەرانبەر ئەو تەزویر و فروفێڵەی کە لەهەڵبژادنەکاندا سیستەماتیکانە لیستی کوردستانی ئەنجامی داوە دەردەبڕین، داخوازین، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژانەکان گوێی خۆیان لەو شەکوایانە نەخەوێنن، کە بۆیان بەرزکراوەتەوە. بێلایەنانە و پیشەییانە دەست بخەنە سەر خاڵەکان، ماف بۆ هەقخوراوان بگەڕێننەوە.

سەرەڕای سەرکەوتنی لیستی دەسەڵات لەم هەڵبژاردنانەدا، هێشتا ئەو خۆی بەمەغدوور دەزانێت و هێرش دەکاتە سەر بارەگای لیستەکانی تر! کاردانەوەی ناشارستانی وا قابیلی قبووڵی هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز نییە، کە دڵی بۆ دیموکراسی لبێدەدات. 2009.8.2

سەیرانە ئاهەنگێک

ڕۆژی چوارشەممە 09.7.29 بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و سەرکەوتنی لیستی گۆڕان، کۆمیتەی پشتیوانی لیستی گۆڕان سەیرانە ئاهەنگێکی لە یەکێ لە کەنارە ئاوەکانی شارۆچکەی JÄRVELÄ رێکخست.

ئاهەنگەگە بە خوێندنەوەی وتارێک لەلایەن هەڵسووڕاوی چالاکی کۆمیتە بەڕێز سەباح عەباسەوە خوێندرایەوە. تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و هەموو ئەوانەی بەشدارییان لەبەسەرکەوتن گەیاندنی لیستەکە کرد، هاوکات ئیدانەی ئەو پێشێلکاریانەی کرد کە لیستی کوردستانی ئەنجامی داوە.
دواتر یەکێک لەئامادەبووان بەناوی تارق یوسفییەوە، کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بڕیار بوو هۆنراوەیەک کە بۆ لیستی گۆڕان نووسیبوویەتی بخوێنێتەوە، بەڵام لەجیاتی وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد. ئەوەی دەربڕی کە ئەم بزووتنەوەیە لە خەڵکەوە سەرچاوەی گرتووە، لێرە و لەهەرێمیش گۆرانیخوازان ئەو کارە بێوێنەیە لەسەر گیرفانی خۆیان ئەنجام دەدەن، بۆیە موستەهەق و شایەنی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکن.

goran_lahti

بەشێک لەئامادەبووانی کۆبوونەوەی شاری لاهتی

ئیتر بۆ ماوەیەکی باش ئامادەبووان بەشایی و هەڵپەڕکێ لەگەڵ ئاواز و گۆڕانی شاد کاتیان بەسەر برد. دوای پشوو لەگەڵ نانخواردن کە لەلایەن کۆمیتەوە ئامادەکرابوو بەدەستوپەنجەی چێشتلێنەری فینلاندی، دووبارە تا درەنگانێکی شەو درێژەیان بەئاهەنگ و شایی و بەزمی خۆیاندا.

هەڵسووڕاوانی کۆمیتە داوای کۆمەکی داراییان پێشنیار کرد، نزیکی دە، پانزەکەسێک بەپێی توانای خۆیان هاتن بەدەنگەوە، کۆمەکیان بەخشییە کۆمیتە. ئامادەبووان لەشارەکانی هێلسنکی تامپێرێ و لاهتییەوە هاتبوون، ژمارەیەکی زۆریان گەنج و ژن بوون، ژنانەکان بەجلوبەرگی کوردیانەوە هێندەی تر ئاهەنگەکەیان ڕازاندبووە.

تەنانەت تیپە مۆسیقییەکەش هەر هەموویان گەنج بوون، بەخۆبەش هاتبوون. هەروەها ئاهەنگەکە لەلایەن چەند کامێرامانی خۆبەشەوە وێنە دەگیرا، وەک بڕیارە دوای مونتاژکردن بنێررێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان تا لە کەناڵی ئاسمانی KNN پەخش بکرێت.
———–
هەمان بابەت لە ماڵپەڕی سبەی؛دا، بڵاو کرایەوە، چەند ڕۆژ دوا کەوت لە ٢ ی ٨ دا، دوای ئەوەی چەند جار زەنگیان بۆیان درا، لە دووگمەی هەمەرەنگدا دایانبەزاند، کەس نەیبینی!!

سیمیناری شاری تامپێرێ

(سبه‌ی‌): 2009.7.26
کۆمیتەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان – فینلاند، لە زنجیرەی هەوڵەکانی بۆ خۆناساندن بە ڕەوەندی کوردی، هەرچی زۆرتر کۆکردنەوە خەڵک و هانادانیان بۆ پشتیوانی لە هەڵبژاردن، ڕوونکردنەوەی ئەرک و سیاسەتەکانی لیستەکە، ڕۆژی هەینی 2009.7.24 کاتژمێر 4 ی پاشنیوەڕۆ لەشاری تامپێرێ سیمینارێکی لەهۆڵی Vanha kirjastotalo بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسانی گۆڕانخواز ساز کرد.

دوای بەخێرهاتنی میوانەکان لاڤە عادل مەجید، وتاری لیژنەی شاری تامپێرێی خوێندەوە.
سەباح عەباس، وتاری کۆمیتەی و دەستەی دامەزرێنەری خوێندەوە.
سیروان سابیر، بەوتەیەکی کورت بەشداری کرد.
لەبەینەکاندا بەڕێوەبەری سیمینارەکە هەردی فاتیح ئەحمەد چەند بەشێک لە سەرخەتی بەرنامەی لیستی گۆڕانی دەدا بەگوێی ئامادەبوواندا.

anwarrashi_tampre

ئەنوەری ڕەشی ئەوڵا، باسێکی لەسیمیناری شاری تامپێرێ پێشکەش کرد

دوای پشوویەک لە کاتژمێری دووهەمی سیمینارەکەدا، شاعیر و ڕووناکبیر ئەنوەری ڕەشی ئەولڵا لەسەر چەمکی گۆڕان و دنیابینی باسێکی لەژێر ناونیشانی گۆڕان دەبێ گوێدان بێ بەیەکتر،، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش کرد.

دوای ئەوە، دەرگای گفتوگۆی کرایەوە، زۆر ئازادانە بەڕێزان ئارس محەمەد سەعید و محەمەد خورشید و عەلی محەمەد ڕەشید و شێنە ڕێزابی و عەبدولکەریم حەسەن، ڕەخنە و دیدوبۆچوونی خۆیان خستە ڕوو.

شایەنی ئاماژەیە، شێنە ڕێزابی لەوتەکەیدا سەرسووڕمانی خۆی لە کەم ئامادەبوونی ژنان دەربڕی. هۆڵەکەیش بەپۆستەرەکانی لیستی گۆڕان ڕازێنرابووە. کتێبە نوێکانی ئەنوەریش حزووریان هەبوو، لەگۆشەیەکدا بۆ نمایش دانرابوون. سەرئەنجام کۆمیتە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا سێهەمین کاری خۆی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا. 2009.7.24

کۆبوونەوەی شاری لاهتی

(سبه‌ی‌): 2009.7.16
لەسەر بانگهێشتی دەستەی پشتیوانی لەلیستی گۆڕانی وڵاتی فینلاند، ڕۆژی چوارشەممە 15 ی 7 ی 2009 کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ، لەناو سەنتەری شاری لاهتی و لە قاوەخانەی یانەی بێگانان ناسراو بە موڵتی کوڵتی Monikulttuurikeskus Multi-Culti کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێکخرا.
سەرەتا یەکێ لەئەندامانی دەستەکە، بەڕێز هەردی چەمچەماڵی، کە ئەرکی بەڕێوەبردنی کۆڕەکەی پێسپێردرا بوو، دوای بەخێرهاتن، هۆنراوەیەکی خوێندەوە. دواتر ئەم بەڕێزانە یەک لەدوای یەک قسەوباسی خۆیاندا بەگوێی ئامادەبووان دا:
سیروان سابیر، بەرپرسی دەستە، کورتەی مێژووی پێکهێنانی دەستە.
سەباح عەباس، هەڵسووڕاوی چالاک، وتەی دەستە.
عەباس شوان، باسێک بەناونیشانی لیستی گۆڕان، لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟
هەردی فاتیح ئەحمەد، پەیامی نەوشیروان مستەفا بۆ ڕەوەندی کوردی لەدەرەوە
دوای پشوویەکی کورت بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکە تەرخان بوو بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئامادەبوواندا:
بەڕێزێک، رەخنەی ئەوەی لە بەڕێوەبەری کۆڕەکە گرت کە لە پەیڤەکانیدا هەوڵ و تیکۆشانی ڕابردووی لیستەکانی تر بەتایبەتی چوار حیزبەکە زەربی سفر کردووە، ئەوە ناهەقییە، و لەشوێنی خۆیدا نییە.
بەڕێزێکی تر، ئەو دەربڕی کە نەگونجاوە لیستی گۆڕان تا ئێستا خۆی ساغ نەکردۆتەوە، لایەنگرانی ئەبێت دەنگ بەکام کاندیدای سەرۆکی هەرێم بدەن!
ئەندامانی دەستە هەریەکە بەدەوری خۆی وەڵامی پێویستیان دایەوە، کۆبوونەکە لەکاتی ئاسایی خۆی تێپەڕی و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.

بەشێک لەئامادەبووانی ئاهەنگە سەیرانی شارۆچکەی یارڤێلا

بەشێک لەئامادەبووانی ئاهەنگە سەیرانی شارۆچکەی یارڤێلا

پەیوەندییەکی زۆر بەڕێگای جۆراوجۆر لەگەڵ دانیشتوانی شار کرا، بەڵام بەپێی پێویست خەڵک ئامادە نەبوو، زۆریان بەتەلەفوون داوای پۆزشیان دەکرد، بەڵام پەیمانی و ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی لیستی گۆڕانییان دووپات دەکردەوە. چەند کەس لە کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامادەبوون، ژمارەیەکیش لەشارەکانی ئۆڵو، تامپێرێ و هێلسنکی و تورکووە هاتبوون. ژنان و کچان حزووری بەرچاویان هەبوو، شوێنی کۆبوونەوەکە بەپۆستەرە جۆراوجۆرەکانی لیستی گۆڕان ڕازانرابووە.

سیمیناری شاری هێلسنکی

(سبه‌ی‌): 2009.7.10
ڕۆژی پێنجشەممە 9 ی 7 ی 2009 کات: 17،00 بۆ 20،00 شوێن: ‌‌‌‌Helsinki – Karpalokja 7A کۆمیتە – دەستەی پشتیوانی لە لیستی گۆڕان سیمینارێکی سازکرد، ژمارەیەک دانیشتووی شاری لاهتی و هێلسنکی و تامپێرێ ئامادە بوون. بەشی یەکەمی تەرخان بوو بۆ هەڵسووڕاوانی دەستەی بەڕێوەبەر؛ بەڕێزان سیروان سابیر، سەباح لوقمان، عەبدولکەریم حەسەن، لوقمان عەباس هەریەکە بەدوری خۆی قسەیان کرد.
بەشی دووەمی پاناڵێکی کراوە بوو، بۆ قسەوباسی زیاتر لەبارەی بەرنامەی کاری دەستەکەوە. ئەدیب و نووسەری گەورە عەبدولڵا سەراج بەپەیڤێکی کورت بەشداری کرد. خانمە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی فینلاندی Kristina Toivonen، ئامادە بوو. لەبەردەم کامێرەدا قسەی کرد. بەندەیش بەباسێک لەژێر ناونیشانی ( لیستی گۆڕان، لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟ ) بەشدار بووم. دوو کامێرامانی شارەزا ئامادە بوون، وێرای گرتنی سەرجەم چالاکییەکە، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەک هەڵسووڕاودا کرد. بڕیارە وەک دیارییەک پێشکەش بە کەناڵی ئاسمانی Knn بکرێت.
لەنێو ئەو هەموو پیاونەدا تاقە یەک ژنی کورد ئامادە بوو! تاک تاک خەڵکانی سەر بە پارتی دیموکرات و کوردانی ڕۆژهەڵات دەبینران ، بۆ ڕۆژی دوایی وەک هەواڵێک لە ماڵپەڕی سبەی؛دا بڵاوبووە.

فینله‌ندا: ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ رێكخستنه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ به‌رده‌وامه‌

(سبه‌ی‌): 2009.7.9
زۆربه‌ی‌ ئه‌ندامان و كارگێڕانی‌ كۆمیته‌ی‌ رێكخستنی‌ (ی‌.ن.ك) له‌ فینله‌ندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆیان راگه‌یاند و پشتگیریی‌ خۆیان بۆ لیستی‌ گۆڕان ئاشكرا كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌کی ئه‌ندامان و به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستن و کارگێڕانی تری کۆمیته و که‌رت و پۆله‌کان، دوێنێ‌ 8.7.2009، ڕێبوار موعین کارگێڕی کۆمیته‌ی رێکخستن له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان له‌ فینله‌ندا به‌ یه‌کجاری ده‌ستی له‌ کارکێشایه‌وه‌ و بڕیاری داوه‌ راسته‌وخۆ پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان بکات.
پاشکۆ:
تێکستی وتاری کۆمیتە لەلایەن بەڕێز سەباح عەباسەوە بەناونیشانی: پەیامی لیستی گۆڕان بۆ ڕەوەندی کوردی لەدەرەوە خوێندرایەوە.

به‌رپرس‌و كارگێڕێكی‌ كۆمیته‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌فینله‌ندا بڕیاریاندا كار بۆ لیستی‌ گۆڕان بكه‌ن

(سبه‌ی‌): 2009.7.6
به‌رپرس‌و كارگێڕێكی‌ كۆمیته‌ی‌ رێكخستنی‌ یه‌كێتی‌ له‌فینله‌ندا، بڕیاریاندا كار بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ گۆڕان بكه‌ن‌و پشتیوانی‌ لێبكه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ریه‌ك له‌عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به‌عه‌ول به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌فینله‌نداو پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین‌و نه‌بیل محه‌مه‌د كارگێڕو به‌رپرسی‌ دارایی‌ هه‌مان كۆمیته‌و زیندانی‌ سیاسیی‌ رایانگه‌یاند: “ئه‌م كێبڕكێی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌كوردستانی‌ عیراق، جێَی‌ سه‌رنج‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردنی‌ هه‌مو تاكێكی‌ كورده‌‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ژیان‌و گوزه‌ران‌و داهاتوی‌ هه‌مومانه‌وه‌ هه‌یه‌‌و باوه‌ڕناكه‌م كه‌س بتوانێت خۆی‌ لێ‌ لا بدات. ئه‌م هه‌مو پرۆژه‌ هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی‌ له‌بازاڕی‌ هه‌ڵبژاردن خراوه‌ته‌ڕو پرۆسه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست‌و دیموكراتییه‌‌و هه‌ر تاكێك ئازاده‌ له‌ده‌نگدان به‌م پرۆژه‌یه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌‌و میلله‌ته‌كه‌ی‌ ده‌پارێزێت‌و زیاتر ئامانج‌و ئاواته‌كانی‌ دێنێته‌ دی‌. ئێمه‌ به‌ده‌رنین له‌مه‌ی‌ باسم كرد. بۆیه‌ دوای‌ سه‌رنج‌و بیركردنه‌وه‌‌و به‌دواچونمان، پڕۆژه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ هه‌مویان زیاتر له‌گه‌ڵ‌ بیروبۆچون‌و داخوازی‌‌و ئاواته‌كانمان ده‌گونجێت‌و گۆڕانی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ لێ‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ئه‌م پرۆسه‌ی‌ گۆڕانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و دوای‌ ئه‌وه‌ش، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ 5/7/2009 وه‌ پشتیوانی‌ له‌ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی‌ لستی‌ گۆڕان ده‌كه‌ین و كار بۆ جێبه‌جێ‌ كردن‌و سه‌ركه‌وتنیان ده‌كه‌ین”.

عەبدولکەریم، بەرپرسی دەست لەکارکێشراوەی کۆمیتەی یەکێتی کوردستان لەسیمیناری هێلسنکی

عەبدولکەریم، بەرپرسی دەست لەکارکێشراوەی کۆمیتەی یەکێتی کوردستان لەسیمیناری هێلسنکی

کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان/ فینله‌ندا: ده‌نگ به‌ لیستی‌ گۆڕان بده‌ن

(سبه‌ی‌): 2009.7.1
كۆمیته‌ی‌ پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ وڵاتی‌ فنله‌ندا خۆی‌ راگه‌یاند و هه‌روه‌ها چه‌ندین لیژنه‌ بۆ ه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنرا له‌ شاره‌ جیاجیاكانی‌ وه‌ك هلسنكی‌ و ڤانتا و ئێسپۆ و تامپه‌رێ‌ و رۆڤاننیه‌می‌ و توركو و لاهتی‌.
هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی‌ پشتگیری‌ لیستی گۆڕان لە فینله‌ندا داوا لە گشت کوردستانیانی خۆشەوست و رەوەندی کوردی دەکات وەک هەمیشە خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی بن و دەنگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان و ‌پشتیوانی و هاوکاری ئه‌و لیسته‌ بكه‌ن و كۆمه‌كی‌ كۆمیته‌كه‌ بكه‌ن له‌پێناو سه‌رخستنی‌ خواستی‌ گشت چین و توێژێكی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمیته‌ی‌ پشتگیری‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ فنله‌ندا رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت به‌م ژماره‌ی بانکیه‌ یارمه‌تی بۆ لیستی گۆڕان له‌ فینله‌ندا بنێرێت: 17147- 134435. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و په‌رله‌مانی عێراقیشمان له‌ پێشه‌ کۆمیته‌که‌مان چاوه‌ڕێی کۆمه‌ک و هاوکاری هه‌مو لایه‌كتان ده‌بێت.
سیروان 7663772 040
سه‌باح 9100457 040
هونه‌ر 9602819 040
سه‌رۆ 0445545208

listi.gorran@pp.inet.fi

لیژنه‌ی شاری (ئێسپۆ) ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 4480660 040
لیژنه‌ی شاری (تامپه‌رێ) ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 3881980 044
لیژنه‌ی شاری (ڕۆڤاننیه‌می) ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 9637518 040
لیژنه‌ی شاری (تورکو) ژماه‌ری ته‌له‌فۆن 9631964 040

چاوپێکەوتنی ڕادیۆیی

2009.6.28
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٠٩.٦.٢٨ ڕادیۆیی کوردی لەفینلاند، بەمەبەستی تیشک خستنە سەر بەرنامەی لیستە ڕکەبەرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ٢٠٠٩ ، بانگهێشتی بۆ نوێنەرانیانی ناردبوو، بەخاتری چێکردنی منازەرە لەنێوانیاندا.
ڕۆژی یەکشەممە نوێنەری لیستی گۆڕان سیروان سابیر لەستیۆدیۆ و سەباح عەباس بەتەلەفوون ئامادەبوون.
وەک ئامادەکاری بەرنامەکە بەڕێز ئارام باسی دەکات نوێنەری لیستەکانی ترپەشیمان بوونەتەوە،  ئامادە نەبوون بەشداری بکەن! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرنامەکە بەڕێوە چوو.
ڕادیۆیی کوردی، لەسەر شەپۆلی ئێف ئێم بەرنامەکانی خۆی هەفتانە هەموو یەکشەممە و چوارشەموانێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە دەوروبەری شاری هێلسنکی پەخش دەکات و دەبیسترێت.
دەکرێت لێرەدا گوێ لەو قسەوباسانە بگرن کە لەوێدا ورووژێنراوە:

بەشی ١      بەشی دووەم بەشی سێیەم بەشی چوارهەم بەشی پێنجەم بەشی ٦

فینله‌ندا: كۆمیته‌ی‌ پشتگیری‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان پێكهێنرا

(سبه‌ی‌): 2009.6.23
ده‌یان ئه‌ندامی‌ پارت و رێكخراوی‌ مه‌ده‌نی‌ و كه‌سانی‌ رۆشنبیری‌ كوردی‌ له‌ ولاتی‌ فینله‌ندا كۆمیته‌یه‌كیان بۆ پشتگیری‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان پێكهێنا.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی‌ ناردوه‌ تێیدا هاتوه‌: له‌ پێناو بیر و سیسته‌می نوێ و گۆڕینی کۆمه‌ڵگا به‌ ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و پێشکه‌وتو که‌ تێیدا یاسا سه‌روه‌ربێت،‌ له‌ پێناو نه‌هێشتن و بنبڕ کردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و دابین کردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی کوردستان، له‌ هه‌ستکردن و به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئێمه‌ی کوردستانیانی دانیشتوی وڵاتی فینله‌ندا که‌ بریتین له‌‌ ده‌یان ئه‌ندامی پارت و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و تێکۆشه‌ری دێرین و خه‌ڵکانی بێ لایه‌ن و رۆشه‌نبیر، دوای تێگه‌یشتن و بیرکردنه‌وه‌ی وردمان بۆ په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان بڕیارماندا له‌ ڕۆژی 21.6.2009 به‌ تێکڕای ده‌نگ ‌(کۆمیته‌ی پشتگیری له‌ لیستی گۆڕان/ فینله‌ندا) پێکبهێنین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بارودۆخی‌ ئێستای هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵوێستی خراپی‌ ئێستای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ ئاینده‌ی خه‌ڵک ده‌ریده‌خات که ده‌سه‌ڵات شکستی هیناوه‌ و تاکو ئێستا به‌ ده‌ست ده‌یان قه‌یرانی ئابوری و سیاسی ده‌ناڵێت و هیچ گۆڕانکارییه‌کی لێ به‌دی ناکرێت له‌وانه‌ :
1- پشت گوێ خستنی خزمه‌ت گوزاری باش بۆ هاوڵاتیان
2- “گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوك و خانه‌قین و ناوچه‌کانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
3- جیا کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
4 – پشتگوێخستنی پرس و خواستی هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌‌ که‌ تاکو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌.
کۆمیته‌ی‌ پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ فینله‌ندا هه‌وڵ ئه‌دات پشتیوانی و هاوکاریی خه‌ڵک بێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌زوترین کات کۆبونه‌وه‌ێکی به‌رفراوان ئه‌نجام بدات و هه‌مو خاوه‌ن بۆچونه‌کانیش تیایدا به‌شداری بکات و داواش له‌ كوردانی فینله‌ندا ده‌كات پشتیوانی‌ راسته‌قینه‌ بن بۆ خه‌ڵکی کوردستان که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆڕان و رێگر بن له‌ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێم. ‌به‌ گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ پشتگیری‌ له‌ لیستی‌ گۆڕان هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری‌ له‌گه‌ڵ کۆمیته‌كه‌دا بکات، ده‌توانێت له‌ رێگای‌ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی‌ خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ كۆمیته‌وه‌ بكات.
listi-gorran@pp.inet.fi
0407663772